(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی ڕووداو ، ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی لە نزیکی گومڕگی هەولێر تەقیوەتەوە.
وەک لە هەواڵکەش دا هاتووە ئەم کۆگای چەک و تەقەمەنییە لە سەر ڕێگای هەولێر بۆ موسڵ هەڵکەوتووە.
بە قسەی تەلەفزیۆنی ڕووداو هەتاکوو ئەم کاتە نە هۆکاری تەقینەوەی ئەم کۆگای چەک و تەقەمەنییە زانراوەو نە هیچ زانیارییەکیش لە بارەی ڕادەی زەرەرو زیانی ڕووداوەکە بڵاو بووەتەوە.
/129
١٨ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٧:٥٥
News ID: 962337
کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە رێگەی هەولێر-موسڵ دەتەقێتەوە.